کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی رایگەیاند کە ئەمڕۆ ئەگەری بارینی نمەباران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان زۆرە و سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشی دوو ڕۆژی داهاتووی هەرێم بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی ئەمڕۆ هەینی 24ی تشرینی یەکەم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی رایگەیاندووە کە ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی
|