کاتی هاتنی مووچە لە بەغداوە راگەیەندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت رایگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەغداد پارەی مووچەی مانگی هەشت رەوانەبکات، بەڵام کەوتە هەفتەی داهاتوو".
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، سەرەڕای ئەوەی هەرێم 100% پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و زیاتر لە چوارملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی سۆمۆ کردووە، بەڵام بەغداد لە ناردنی مووچەدا پابەند نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵێنی ناردنی تەواوی مووچەی ساڵی 2025ـی بە هەرێم داوە.
ڕێباز حەملان ئەوەشی خستەڕوو، کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هێندەی مووچەی وەزارەتێکی وەک پەروەردەی عێراق نابێت.
وتیشی"هەرچەندە بڕیاربوو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەغداد پارەی مووچەی مانگی هەشت رەوانەبکات، بەڵام کەوتە هەفتەی داهاتوو."
|