قوباد تاڵەبانى شەقامى فیدڕاڵى لە کۆیە کردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، شەقامى فیدڕاڵى، لە کۆیە کردەوە، کە بەهۆى قەیرانى داراییەوە زیاتر لە 10 ساڵە نەتوانراوە کارەکان تەواو بکرێن.
بەیانى ئەمڕۆ، پێنجشەممە، 23ـى تشرینى یەکەمى 2025، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، شەقامى فیدڕاڵى، لە کۆیە کردەوە، کە بەهۆى قەیرانى داراییەوە زیاتر لە 10 ساڵە نەتوانراوە کارەکان تەواو بکرێن.
دواجار لەسەر بڕیارى قوباد تاڵەبانى پارەى پێویستى بۆ تەرخانکرا و کۆمپانیاى جێبەجێکار کارەکانى پرۆژەکەى پێش وادەى خۆى تەواوکرد و ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانى بە ئامادەبوونى شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ شەقامەکەى کردەوە.
تاریق حەیدەرى , قایمقامى کۆیە سوپاسى قوباد تاڵەبانی کرد، لەم ماوەیەدا لەسەر خەت بووە لەگەڵیان بەبڕیارى ئەویش پارە بۆ چەند پڕۆژەیەکى دیکەى کۆیە تەرخانکراوە و کارکردن تیایاندا دەستیپێکردووەتەوە.
|