کوردستان

سودانی نوسراوی خەرجكردنی مووچەی بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرچاوەیەکی  ئاگاداررایگەیاند، ئەمرۆ پێنج شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجكردنی مووچە بۆ تەیف سامی دەنێرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەمویلی پارەی مووچە دەکرێت.

بە پێی زانیارییەکان، نوسراوی خەرجكردنی مووچەی مانگی 8ی هەرێم  بۆ وەزارەتی دارایی ئامادەیە و ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجكردنی مووچە بۆ تەیف سامی دەنێرێت.

 لە نوسراوەكەدا فەرمانی خەرجكردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتەوە دراوە .

بەپێی زانیارییەكان وەزارەتی دارایی عێراق ووردبینی لە لیستی مووچە كردوەو هەر بەپێی زانیارییەكان هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچە دەدات.

شایانی باسە، ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمرۆ پێنج شەممە بەغداد پارەی مووچەی مانگی هەشت رەوانەی هەرێم دەکات.

رۆژی سێشەممە بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی8ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دا.

 
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.