کوردستان

وانەبێژانی لادراو بەتوندترین شێوە هێرشیان کردەسەر پارتی

نها نیوز - هەواڵەکان

وانەبێژانی لادراو لەپەیامێکدا بەتوندترین شێوە هێرشدەکەنە سەر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێن "توانای پرۆژەتان هەیە بەس ناتوانن مامۆستایان بگەڕێننەوە".

مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە راگەیەندراوێکدا پەیامێکی توند ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکەن و دەڵێن "بەداخەوە حکومەتی هەرێم گوێ بە داواکاری ئێمەی گەنجان نادەن و، هیچ بڕیارێکیان بۆ گەڕاندنەوەی مامۆستایانی لادراو نەداوە".

ئەوەشیان وتووە "حکومەتی هەرێمی کوردستان توانای هەیە پڕۆژە بکاتەوە و خزمەت بە هەموو شوێنێک بکات، بەڵام توانای نیە 500 مامۆستای وانەبێژی لادراو بگەڕێنتەوە شوێنی خۆیان بەمووچە 500 هەزار دینار کە هەموویان خێزاندارن بەنەهامەتی خوێندن یان تەواو کردووە".

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو، چەندین ساڵ خزمەتیان کردووە، هەروەها دوای چەندینجار گردبوونەوە و گوێ نەدان بەداواکاریەکان دەڵێن "بەداخەوە بەڕێز سەرۆکی حکومەت بەداخەوە، کە گوێ بە داواکاری ئێمەی گەنجان نادەن".

جێی باسە، لە کۆتایی ساڵی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد (بە ناوی بڕیاری 102ی ئەنجومەنی وەزیران) کە تێیدا بڕیاریدا بە گەڕانەوەی ئەو مامۆستایانەی کە لەکار لادراون یان ناویان سڕدراوەتەوە، بە مەرجێک پابەند بن بە دەوام و سەرپێچیی تر نەکەن.
 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.