لەهەرێم دۆخێکی لەناوکاو دروست دەبێت و گڵۆپی سور پێکرا
نها نیوز - هەواڵەکان
بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دەبێت ئامادەکاری بۆ دۆخی لەناکاو بکرێت، چونکە دۆخی دارایی عێراق هێندە خراپە ڕەنگە ئەمە کۆتا هەڵبژاردن بێت.
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم لە پشکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان کە ناوی ئاشکرانەکراوە لەمیانی کۆبوونەوەیەکی داخراودا کەلە شاری سلێمانی بەڕێوەچووە بە میدیای پەنجەرەی وت "نازانین هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت یان نە، بەڵام دۆخی عێراق هێندە خراپە ڕەنگە ئەمە کۆتا هەڵبژاردن بێت".
لەبەشێکی تری قسەکانیدا، بەرپرسە حکومییەکە جەختیکردووەتەوە "بارودۆخی ناوچەکە خراپە، دەبێت هەرێم خۆی بۆ بارودۆخی لەناکاو ئامادە بکات".
سەبارەت بە قەیرانی دارایی هەرێم، ئەو بەرپرسە ئاشکرایکردووە "دۆخی دارایی هەرێم خراپە و قەیرانی دارایش لە عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە سەرهەڵدەدات، بۆیە دەبێت ئامادەکاری بۆ بارودۆخی نوێ لە عێراق و هەرێم و ناوچەکە بکرێت".
|