کوردستان

ئێران داوایەکی بەپەلە لە عێراق دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران، داوا لە عێراق دەكات بە تەواوی پابەندبێت بە رێككەوتنەكە ئەمنیەكەی نێوانیان.

ئاژانسی "فارس" ئێرانی، بڵاوی کردەوە، عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و رێبەر ئەحمەد، رایگەیاندووە، ئەگەر هێرشەکانی ئەم دواییەی قەوارەی زایۆنی و ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران رووی نەدابایە، مەبەستی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی عێراق بۆ هەموو لایەک دەر نەدەکەوت، دواشی لە عێراق كردووە پابەندبێت بە رێككەوتنەكەی نێوانیان.

هاوكات وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ، خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دووپاتکردەووەتەوەبۆ بەردەوامبون لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات، بە چەکداماڵینی گروپە چەکدارەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی لە باکوری عێراق. 

ئاماژەی بەوەشکرد، خاکی هەرێمی كوردستان نابێتە سەرچاوەی هیچ چالاکیەک دژى کۆماری ئیسلامی ئێران.

ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی باڵای عێراقی بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی و بە یاوەریی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک لە تارانن. شاندەکە ڕۆژی دووشەممەش لەگەڵ عەلی لاریجانی، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆببووەوە.

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.