کوردستان

پارتی دەست ناپارێزێت ودژی یەکێتیی ئەم کارەی کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرپەرشتیاری بادینانی یەکێتی، رەخنەی توند لە دڕاندن و تێکدانی بەردەوامی پۆستەر و فلێکسی کاندیدەکانی یەکێتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دەگرێت و رایگەیاند، پارتی باوەڕی بە فرەیی و هاوپەیمانێتی و دۆستایەتی نییە، ئەوەی لەگەڵی بێت پیاوی باشە، ئەوەشی لەگەڵی نەبێت بە خائین ناو زەدی دەکات.

محەمەد سوردووشیوانی، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی بادینانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێواران ناوچە جیاجیاکانی بادینان "سەوزپۆش" دەکەن، بەڵام کاتێک ڕۆژ شەو دادێت هەموو پۆستەر و فلێکسەکانیان لێدەکرێنەوە.

ڕاشیگەیاند: پارتی باوەڕی بە فرەیی و هاوپەیمانێتی و دۆستایەتی نییە، ئەوەی لەگەڵی بێت پیاوی باشە، ئەوەشی لەگەڵی نەبێت بە خائین ناو زەدی دەکات.

دەشڵێت: ناوچەی بادینان فراوانە، ئێواران ناوچەکان سەوزپۆش دەکەین، کەچی بەشەوان پارتی هەموو فلێکس و پۆستەرەکانمان لادەبات.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.