کوردستان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبووەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و پێکەوە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(21/10/2025) بە ئامادەبوونی ئەرمان تۆپجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی حکومەتی تورکیای کرد بە کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی و رایگەیاند ئەم هەنگاوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا بەهێزتر دەکات.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی هیوای خواست پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و ئاستی بەشداری هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنەکەدا بە رێژەیەکی بەرز و بەرچاوبێت. 

وتیشی "ئەم هەڵبژاردنە بە تایبەت بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان گرنگە و ئەنجامەکەی کاریگەری دەبێت لەسەر چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا."

6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.