کوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەستیپێکردوە و  چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمڕۆ سوودانی فەرمان بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات. 

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی یەکەم بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و تەیف سامی، وەزیری دارایی ئامادەیە، هەر چەندە پرسی مووچە لە کارنامەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکەدا نییە بەڵام چاوەڕوانیش دەکرێت سوودانی بەڵێنی خۆی بۆ ناردنی مووچەی مانگی هەشت جێبەجێ بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان 120 داهاتی نانەوتی بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی نارد.

 
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.