کوردستان

قوباد تاڵەبانی لە بەرژەوەندی ئەم قەزایە بڕیارەکەی جێبەجێکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی جوتسایدی فیدراڵی کۆیە لەو قەزایە تەواوکرا، ئەوەش بە پڕۆژەیەکی گرنگی ئەو شارەیە دانرابوو بەدرێژایی هەوڵەکان.

ماڵپەڕی فەرمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پڕۆژەی جوتسایدی فیدراڵ لە کۆیە، کە پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ شارەکە، کارەکانی کۆتایی هاتووە و بەم نزیکانە بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، پڕۆژەی جوتسایدی فیدراڵ پرۆژەیەکی شەش کیلۆمەترییە کە بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار دینار جێبەجێکراوە، بۆ ماوەی 11 ساڵ بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی وەستابوون، بەڵام ئەمساڵ بە بەدواداچوون و هەوڵی راستەوخۆی قوباد تاڵەبانی، کارەکانی تەواو کران.

ئەو ماڵپەڕە راشیگەیاندووە، کردنەوەی ئەم رێگایە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتییانی کۆیە.
 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.