کوردستان

ئێران ترسی لێدەنیشێت و گورزێکی گەورەی لە حزبێک دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان رایگەیاند، ئێران دەیەوێت؛ عێراق حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لەجووڵە بخات. ئەویش بەهۆی چڕکردنەوەی گەمارۆ ئابورییەکانی سەریەتی.

خەلیل نادریی، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان بەپەنجەی وتووە "ئێران لە دۆخێکی خراپدایە و ترسی لە جوڵەی پێشمەرگە و ناوچە کوردستانییەکان هەیە، بۆیە دەیەوێت لەڕێگەی عێراقەوە سنورەکان کۆنترۆڵ بکات".

نادریی ئاماژەی بەوەشداوە، ئێران دەترسێت حزبە کوردییەکان خەڵک هان بدەن، هەروەها نیگەرانیشە لە هەندێک دەرکەوتنی میدیایی حزبە کوردییەکان.

جێ باسە، ئەمڕۆ دووشەممە، وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی ئێرانی کرد و ڕایگەیاند، عێراق کاردەکات بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لەناوچەکە و ڕێگریکردن لە هەر پەرەسەندنێک یان گرژییەک.
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.