کوردستان

زانیاریی نوێ لە سەر مووچە ی مانگی 8 ئاشکرا بوو

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی هەرێم لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، لە هەوڵى دۆزینەوەى چارەسەرێکین بۆ داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستان کە کاریگەریی نابێت لەسەر بەردەوامیی خەرجکردنى مووچە.

محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی دۆسییەی نەوتی هەرێمەوە رایگەیاند، دۆسیەی نەوتمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکلاکردووەتەوە، کە لە ساڵی 2009ەوە بە هەڵواسراوی مابووەوە .

سەبارەت بە مووچەش  ئاماژەی بەوە داوە، لە هەوڵى دۆزینەوەى چارەسەرێکن بۆ داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستان کە کاریگەریی نابێت لەسەر بەردەوامیی خەرجکردنى مووچە."

جەختیکردووەتەوە، دۆخی دارایی و ئابووری عێراق لە باشترین حاڵەتیدایە و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە لە سەرانسەری وڵات بەردەوامە.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.