مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
فەرماندەى گشتیی هەسەدە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێشتا پابەندن بە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و بەهێزکردنى ئاسایش و سەقامگیریی لەپێناو سوریایەکی یەکگرتوو و ئارام بۆ سەرجەم ڕۆڵەکانى.
مەزڵوم عەبدى فەرماندەى گشتیی هەسەدە لە هەشتەمین ساڵیادى ڕزگارکردنى ڕەققە لەلایەن هێزەکانى سووریاى دیموکرات لە دەستى داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی "هەشت ساڵ لەمەوبەر لە داستانێکدا بە قوربانیدانى شەڕڤانان و ئازایەتیی ناوچەکە ڕەققە لە دەستى داعش ڕزگارکرا."
ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕزگارکردنى ڕەققە وێستگەیەکى یەکلاکەرەوە بوو کۆتایی بە زریانى خەلافەت هێنا و ڕێگەى کردەوە بۆ پاراستنى مرۆڤایەتیی و لەناوبردنى مەترسیدارترین هەڕەشەى جیهانى.
عەبدى جەختیلەوە کردەوە، هێشتا پابەندن بە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و بەهێزکردنى ئاسایش و سەقامگیریی لەپێناو سوریایەکی یەکگرتوو و ئارام بۆ سەرجەم ڕۆڵەکانى
|