کوردستان

وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان داوا لە فەرمانبەرانی بانكە بازرگانییەكان دەكات، ئەوانەی ئارەزوو دەكەن ڕاژەكانیان بگوازنەوە سەر بانكی نیشتمان، فۆرمی داواكاری پێشكەش بكەن و دواتر چاپێكەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.

دووشەممە 20ی تشرینی یەکەم وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكردووەتەوە" هەر فەرمانبەرێك ڕاژەكەی لە بانكە بازرگانییەكانی سەر بە وەزارەتە و ئارەزوو دەكات ڕاژەكەی بگوازێتەوە سەر بانكی نیشتمان، بەمەبەستی دانانی سەرۆک بەشەكان و یاریدەدەرەكانیان لەو بانكە دەتوانن فۆرمی داواكاری پڕبكەنەوە، دواتر چاوپێكەوتنیان بۆ ئەنجام دەدرێت".

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.