کوردستان

بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی کەرنەڤاڵی جەماوەری یەکێتی لە هەڵەبجە بەرێوەدەچێت

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی سەعات 2:00ی پاشنیوەڕۆ لە هەڵەبجە بەرێوەدەچێت.

کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی '٢٢٢'ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵەبجە بەڕێوەبچێت.

دەشڵێت" کەرنەڤاڵەکە ئەمڕۆ سەعات 2:00ی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی نێودەوڵەتی کۆلێژی وەرزش لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت  کە تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەش دەکات".

3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.