کوردستان

کەشناسی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا پێشبینی دەکات لە رۆژانی داهاتوو نمەباران لە هەرێم روو بدات و پلەکانی گەرما نزم بێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتووی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی کەشناسی هەرێم  ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تشرینی یەکەم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکوور نیمچە هەور دەبێت .  و پلەکانی گەرما  كەمێك نزم دەبێتەوە ( 2-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە 21ی تشرینی یەکەم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم وە هەروەها لەکاتەکانی بەیانی زوو نمە باران لەناوچە سنووریەکانی باکوور( پارێزگای دهۆک ) دەست پێدەکات پاشان کاریەگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم وەک ناوچە شاخاویەکانی سنووری باڵەکایەتی و پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی, شایانی باسە نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێ کە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە , وە پێشبینی دەکرێت ئەم ناجێگری کەش بەردەوامی هەبێ بۆ رۆژی چوارشەممە.

بەگوێرەی کەشناسی پلەکانی گەرما  بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنها ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 21 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 26 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.