کوردستان

نوێترین زانیارییەکان سەبارەت بە وادەی پێدانی مووچە راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی مووچە و گرفتە داراییەکان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تشرینی یەکەم  شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبێتەوە کە دوێنی شەو بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.
شاندەکە پرسی مووچە و گرفتە داراییەکان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق تاوتوێ دەکات.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو چاوەڕێیە بەغدا بڕیاری ناردنی مووچە بدات و دواتر 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ ڕەوانە بکات.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلوولەوە لیستی مووچەی هەردوو مانگی 8 و 9ی بۆ بەغدا ناردووە.

 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.