شاندی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە دەچنەوە بەغدا
نهانیوز-هەواڵەکان
بە پێی زانیارییەکان، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 8 و مووچە نەدراوەکانی ئەمساڵ دەچنە بەغدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، ئەمشەو شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 8 و مووچە نەدراوەکانی ئەمساڵ دەچنە بەغدا و بریارە سبەینێ کاتژمێر 10:00 لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆ ببنەوە.
چونی ئەم شاندە لە کاتێکدایە ،حکومەتى عیراق بۆ ناردنى مووچەى مانگى ئاب چاوەڕوانى ناردنى داهاتى نانەوتى هەرێمە، کە بڕەکەى 120ملیار دینارە
چاوەڕوان دەکرا، ئەمرۆ یەکشەممە 19ى 10ى2025 حکومەتى هەرێم بڕى 120 ملیار دینار، وەک داهاتى نانەوتى مانگى ئاب بخاتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى عیراق، لەم هەفتەیەشدا حکومەتى عیراق مووچەى مانگى ئاب بۆ مووچەخۆرانى هەرێم بنێرێت.
|