کوردستان

کۆمیسیۆن کاندیدێکی پارتی بە 2 ملیۆن دینار سزا دا

نهانیوز-هەواڵەکان

کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، 56 کاندیدی بە دوو ملیۆن دینار سزا دا کە کاندیدێکی پارتیشی تێدایە.

ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، بەهۆی سەرپێچیکردنی رێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.

بەگوێرەى بڕیارەکەى کۆمیسیۆن هەر بەربژێرێک بە دوو ملیۆن دینار سزاى دارایی دەدرێت بەهۆى سەرپێچیکردنى سیستم و رێنماییەکانى هەڵمەتەکانى بانگەشەى هەڵبژاردن ژمارە چوارى ساڵى 2025.

لە نێو کاندیدە سزادراوەکاندا تەنیا یەک کاندیدی لایەنە کوردستانییەکان هەیە کە بەربژێرى پارتى دیموکراتى کوردستانە  بەناوى ( مەروان غازى ئەتروشى) ریزبەندى ژمارە 60ـى لیستەکەیە لە پارێزگاى نەینەوا

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.