کوردستان

دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنێکدا دەستیان بەسەر  بەسەر چوار کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر و 750 حەب دا گرتووە و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریش دەستگیرکراون

یەکشەممە 1ی تشرینی یەکەم  دەزگای ئاسایشی هەرێم، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە  و تێیدا هاتووە کە بە هەماهەنگی ئاسایشێ راپەڕین دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە سنوری راپەڕین راگەیاند.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەشیاندا دەڵێت" ئاسایشی راپەرین  بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، شەوی 2025/10/13 لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان لەسنوری ئیدارەی راپەڕین، دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبەسەر بڕی چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری(کریستاڵ) و بڕی(750)دەنک حەبی ترامادۆڵ بگرن". 

2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.