هەوالێکی خۆش بۆ توێژێکی فراوانی هەرێم راگەیەندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
وەجبەیەكی دیكەی رەزامەندیی پێدانی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ زیاتر لە شەش هەزار پێشمەرگەی یەكەكانی 70 و 80 گەڕایەوە.
یەکشەممە 19ی تشرینی یەکەم سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە میدیای پارتی ڕایگەیاند: "بەشێكی دیكەی رەزامەندیی تەرخانكردنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕایەوە كە هەمووی سەر بە هێزەكانی پێشمەرگەن و لیستەکە ناوی زیاتر لە شەش هەزار و 300 پێشمەرگەی یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە لەخۆ دەگرێت."
سەربەست مەولوود روونیشیدەکاتەوە "ئەو ناوانەی كە بە لیست هاتوونەتەوە نووسراویان بۆ دەكرێت، رەزامەندییەكان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری و بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان جیا دەكرێنەوە، پاشان بۆ شارەوانییە پەیوەندیدارەكانیان رەوانە دەكەین، بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆیان".
سەبارەت بەو مەرجانەی وا دیاریکراوە دەڵێت"هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتریی پێ دەدرێت".
|