نها وادەی بارانبارین لەسەنتەری شاری سلێمانی و هەولێر ئاشکرا دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
شارەزایەکی کەشناسی یەکەم شەپۆلی بارانبارین لەسەنتەری شاری سلێمانی ئاشکرا دەکات و لەبارەی دهۆک و هەولێریشەوە دەڵێت "لە سبەیەوە باران لە سەنتەری دهۆک ناوبەناو دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەکانی هەولێریش بارانباران دەستپێدەکات".
سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی لەلێدوانێکدا تایبەت بە نها نیوزی وت "لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێکی ناوچەکانی پارێزگای هەولێر کە ئیدارەی زاخۆ و سۆرانە لەگەڵ ناوچە شاخاوییەکانیان لە سبەینێوە تاوەکو چوارشەممە ناوبەناو بڕێک باران دەبارێت و بڕەکەش لەنێوان 5 بۆ 10 ملم دایە".
سەبارەت بەوەی بارانبارین لەسەنتەری سلێمانی کەی دەبێت؟ ئەو کەشناسە ئاشکرایکرد "لەسەنتەری سلێمانی لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەیە".
لەبارەی ئەوەی تاچەند راستە بارانبارینی ئەمساڵ کەمتر دەبێت و وشکەساڵی نزیکتر دەکاتەوە؟ سیروان ساڵح رایگەیاند "راست نییە کە ئەمساڵ کەمبارانی بێت و ئەگەری وشکە ساڵی زیاتر بکات، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە کەمبارانی دەبێت کە مانگی 11ـیە، بەڵام بە نزیکبوونەوەی زستان بارانبارین زۆرباش دەبێت و لەپار ساڵ زۆر باشتر دەبێت".
|