کوردستان

نەوتی سپی لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ کرا

نها نیوز - هەواڵەکان

بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەکرێت.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە میدیای یەکێتی وت "لە ئامادەکاریدان بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە سنوورییەکان و کوێستانییەکان".

راشیگەیاند "بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەکەن".

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەسەر هاوڵاتییان دەستیپێکردووە و دوێنێ شەممە، لە شارەدێی تەوێڵەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە دابەشکردنی نەوتەکە کرا، کە بۆ هەر 200 لیترێک نەوت 104 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.