کوردستان

یەکێتی بە فەرمی کورسییەکانی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی یەکێتی ئاشکرایکرد، حزبەکەی دۆخی زۆرباشە و بەدڵنیاییەوە براوەی کورسییەکی زۆر دەبێت.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە تەلار ئەحمەد پەیامنێری نها نیوز ئامادەبوو، وتی "حزبەکان دۆخی راستەقینەی خۆیان زۆرباش دەزانن، دڵنیاتان دەکەمەوە یەکێتی سەردەکەوێت، لایەنێک لە خۆی بەگومانە ئەویش لە واقعی حاڵی خۆیانەوەیە".

سەبارەت بەوەی هەنگاوی پێکهێانی حکومەت گەیشتووەتە چ قۆناغێک، گەزنەیی رایگەیاند "ئێمە ئامادەی رێککەوتنین، بەڵام ئامادەی حکومەتێک نابین ئەگەر داخوازییەکانی یەکێتی و خەڵکی کوردستان بەدی نەهێنێت کە دادپەرور و رەشید نەبێت".

پەیوەست بە دابەشکردنی وەزارەتەکانیش، وتەبێژەکەی یەکێتی ئاشکرایکرد "یەکێتی ئەو وەزارەتانەی بەمافی هەڵبژاردنی خۆی دەزانن مافی یەکێتییە، کەس مافی ئەوەی نییە خێر بە یەکێتی بکات ".

لەبارەی ئەوەی ئایا پارتی کورسییەکانی کەم ناکات؟ کاروان گەزنەیی دەڵێت "یەکێتی کورسییەکانی زیاد دەکات، ئەوانەشی لەشکانی خۆیان بەگومانن لەخۆیان بپرسە!".
 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.