هەوالێکی خۆش بۆ خانەنشینان راگەیەندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
نزیکەی سێ هەزار و 500 خانەنشینی هەرێمی کوردستان، بۆ مووچەی مانگی هەشت، هەشت مووچە پێکەوە وەردەگرن.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی، دوای کۆکردنەوەی داتاکان دەرکەوتووە کە بۆ مووچەی مانگی هەشت، سێ هەزار و 450 خانەنشین لە هەرێمی کوردستان هەشت مووچەیان بە یەکەوە بۆ خەرج دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا حکومەتی فیدراڵی، هەولێری ئاگادار نەکردووەتەوە لەبارەی ناردنی ئەو 120 ملیار دینارەی داهاتی نانەوتی کە بڕیارە هەرێمی کوردستان مانگانە ڕادەستی بکات. بەپێی ڕێککەوتنەکە، دوای نووسراوی فەرمیی وەزارەتی دارایی عێراق، هەرێم 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە دەداتە بەغداد.
|