کوردستان

ئەمریکا لە بەرژەوەندی کورد بڕیار دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

سوپای ئەمریكا كاروانێكی دیكەی كەلوپەلی سەربازیی لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات كە ژمارەیەكی زۆر كەرەستەی پێشكەوتووی سەربازیی لەخۆدەگرێت.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە  فڕۆكەیكی بارهەڵگری سەر بە سوپای ئەمریكا، لە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتە بنكەی سەربازیی قەسرەك لە باكووری پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان.

فڕۆكە بارهەڵگرەكەی سوپای ئەمریكا چەندین جۆر چەك و كەرەستەی پێشكەوتووی سەربازی باركردبوو، لەوانە چەكی بەرگریی ئاسمانی و راداری پێشكەوتوو و كەلوپەلی نوێی لۆجستی.

لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتی ئەمریكا، لەڕێگەی ئاسمان و زەوییەوە دەیان كاروانی لۆجستیی و كەلوپەلی سەربازیی رەوانەی بنكە سەربازییەكانی لە رۆژئاوای كوردستان كردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی دوایین ڕێکەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع بریارە هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای نیشتمانی سوریا تێکەڵ بنەوە بە گوێرەی میکانیزمێک کە هێزەکانی هەسەدە لەو شوێنانە دەمێننەوە کە لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی دەکەن.

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.