کوردستان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی دەستپێدەکاتەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی بڵاویکردەوە،  بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاینەوە بۆمان نێردراوە، وابڕیارە لە رۆژی 3ی مانگی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان لەنێوان ئیستەنبوڵ – سلێمانی – ئیستەنبوڵ دەستپێبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلاینەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی نێردراوە، وابڕیارە لە (3/11/2025)ەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان لە نێوان (ئەستەمبوڵ-سلێمانی-ئەستەمبوڵ) هەفتانە بە (4) گه‌شت دەست پێبکەنەوە.

توركیا له‌ 3ی نیسانی 2023، ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا داخست، و دوای ئەوەش چەند جارێک وادەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانیەکانی فرۆکەخانەی سلێمانیدا درێژکردەوە.

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.