وەزارەتی دارایی هەرێم، ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەى خەرجییەکان دەردەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی باڵا ئاشکرای کرد، وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان هەفتەى داهاتوو ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەى خەرجییەکان و ڕاگرتنى بودجەى پرۆژە بەردەوامەکان دەردەکات.
بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکى باڵای وەزارەتى دارایی هەرێم هەر بڕیارێک لە ئەنجوومەنى وەزیران دەردەچێت پەیوەستبێت بە خەرجى و داهات و لێخۆشبوون لە قەرزەکان پێویستیی بە دەرکردنى ڕێنمایی هەیە و ئەو بڕیارەش لە کۆبوونەوەى ڕۆژى چوارشەممەى ئەنجوومەنى وەزیران دراوە بۆ پێداچوونەوە بە خەرجییەکان.
هەفتەی داهاتوو بڕیارەکانى ئەنجوومەنى وەزیران دەکرێتە ڕێنمایی و ئاڕاستەى سەرجەم دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکرێت، بڕیارى راگرتنى خەرجییەکانیش تاوەکو کۆتایی ئەمساڵە.
ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى ڕۆژى 15 ئەم مانگە بڕیاریدا خەرجى سەرجەم دامەزراوەکان کەمبکاتەوە و بودجەى پرۆژە بەردەوامەکان تاوەکو کۆتایی ساڵ ڕابگرێت.
|