کوردستان

ئەردۆغان بڕیارێکی لە دژی باشووری کوردستان دەرکرد

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری تورکیا داوا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات، بۆ سێ‌ ساڵی تر مۆڵەتی رەوانەكردنی هێز و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە عیراق و سوریا  درێژبكرێتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەبیانوی ئەوەی تا ئێستا سەقامگیری هەمیشەیی مسۆگەرنییە لە دواکارییەکدا بۆ پەلەمانی وڵاتەکەی داوای درێژکردەنەوەی ماوەی ئۆپراسیۆنی هێزەکانیان لە رۆژئاوا و باشوری کوردستان، داواش دەکات.

لەبەشێکی یاداشتەکەی سەرۆککۆماری تورکیادا باسی لەوەکردوە؛  لە سنورییەكانی باشوری وڵاتەکەی هەڕەشەی تیرۆر بەردەوامە و سەقامگیریی هەمیشەیی مسۆگەر نەکراو و ئەمەش هەڕەشە بۆسەر ئاسایشیی نیشتمانی دروست دەکات.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.