کوردستان

هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری شارەوانی ڕایدەگەیێنێت، فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 كە لەسەر میلاكی حكومەتی هەرێمی كوردستانن، لەنزیك شوێنی نیشتەجێبوون و كاركردنیان زەوییان پێ دەدرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لەسەر میلاكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەوام دەكەن و خۆیان خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن، بەپێی ئەو ڕێنماییەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوونیان و كاركردنیان زەوییان پێ دەدرێت.

تاوەکو ئێستا سەرووی 50 هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ و ئاکرێ دابەشکراون، بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە ناوچەکانی دیکەش دەستپێبکات.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.