حکومەتی عێراق بەڵێنی خەرجکردنی مووچەی هەرێم دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە هەفتەی داهاتوو دوای دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت.
پێنجشەممە 16ی تشرینی یەکەم میدیای پارتی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویکردەوە کە هەفتەی داهاتوو حکومەتی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی خۆی دەکات، دوای دابەشکردنی مووچەی دوو بۆ سێ وەزارەت، ئینجا پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
هاوکات پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاندوە کە بڕیارە 120 ملیار داهاتی نانەوتی هەریم ڕۆژی یەکشەممە 19ی مانگ بۆ بەغدا بنێردرێت، پارەکە بە کاش بە لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەدرێت.
|