کوردستان

قوباد تاڵەبانی ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورە دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

 بە پشتیوانی قوباد تاڵەبانی ٪20ـی داهاتی مەرزی کێلێ، بە شێوەی نەختینەی مانگانە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی سنورەکە خەرج دەکرێت.

پێنجشەممە 16ی تشرینی یەکەم ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پەڕەی رەسمی خۆیان لە فەیسبووک بڵاویانکردوەتەوە بە پشتیوانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، توانرا رەزامەندی وەربگیرێت بۆ تەرخانکردنی بڕی لە %20 ی داهاتی مەرزی کێلێ بۆ خزمەتکردنی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ئەو بڕە داهاتە بە شێوەی نەختینەی مانگانە و  بۆ تەواوکردنی پڕۆژە بەردەوام و وەستاوەکانی سنوری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕ خەرج دەکرێت.

11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.