یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان و جەژن راگەیاندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
لە لێکدانەوەیەکدا فەلەکناسەکان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانیان ئاشکراکرد و دەڵێن؛ 126 رۆژی ماوە.
لێكدانه‌وه فه‌ڵه‌كناسیه‌كان كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچون رایانگەیاند "ڕۆژی پێنجشه‌ممه 19ی (شوبات/2)ی 2026 یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت بۆ ساڵی 1447ی كۆچی".
جێی باسە، له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 18ی (شوبات/2) مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ڕووی فه‌له‌كییه‌وه له‌دایكده‌بێت و پێشبینیده‌كرێت له ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا ده‌ربكه‌وێت، به‌مه‌ش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی پیرۆز له زۆربه‌ی وڵاتان.
هەروەها ڕوانگه فه‌له‌كییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 2026 ڕه‌نگه بۆ 30 ڕۆژ درێژببێته‌وه و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بكه‌وێته ڕۆژی شه‌ممه 20ی (ئازار/3)ی 2026 به‌گوێره‌ی زانیارییه فه‌له‌كییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه ده‌مێنێته‌وه به پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بینینی مانگی ره‌مه‌زان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بینینی مانگی وڵاتانی ئیسلامیه‌وه.
بڕیاره ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 18ی (شوبات/2)ی 2026 ڕوانگه فه‌رمییه‌كانی عێراق و وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی ئه‌نجامی بینینی مانگ ڕابگه‌یه‌نن و به فه‌رمی ده‌ستپێكردنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پشتڕاستبكه‌نه‌وه.
|