کوردستان

لەبەرژەوەندی هاوڵاتییانی هەرێم بڕیارێکی گرنگ دەرچوو

نها نیوز – هەواڵەکان

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی دروست دەکرێت کە تیایدا دەتواندرێت نەوت و غاز وەربگیرێت.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایکرد "ناسنامەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ هاوڵاتییان دروست دەکرێت، کە دەتوانن بەو ناسنامەیە نەوت و غاز وەربگرن، بەبێ ئەوەی مافیان بفەوتێت".

خۆشناو زیاتری ئاشکراکرد "پڕۆژەكه‌ خزمەتگوزاری گشتییه‌ بۆ هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر، كە مافی هەموو تاكێك بە یەكسانی دەپارێزێت و ڕێگر دەبێت لە دروستبوونی هەر كێشه‌ و قەیرانێکی سوتەمەنی لە به‌شی هاوڵاتییان، ئه‌وه‌ش به‌ سروشتی خۆی گەڕاندنەوەی سیمای شارستانییه‌ته‌ لەكاتی دابەشكردنی سوتەمەنییه‌كان، هەموو خێزانێك دەبێتە خاوەنی كارتی تایبەتی خۆی كە مافی پارێزراو دەبێت".

پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به‌ دروستكردنی ئه‌و كارتانه‌ ده‌كرێ و له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا 450 هه‌زار هاوڵاتی هه‌ولێر سودمه‌ند ده‌بن و چاوه‌روان ده‌كرێت 50 هه‌زار هاوڵاتی خه‌ڵكی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌رەوه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكیش له‌و ئاوارانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستانن سوودمه‌ند بن".

"پرۆسه‌كه‌ به‌ جۆرێكه‌ بریكارەكانی دابەشكردن لەرێگای ئامێری كارتەکانەوە خزمەتگوزاریه‌كه‌ دەگەیەنن بە هاوڵاتییەكە و هەتا كارتەكەی خۆی بەكار نەهێنێت، بەشە سوتەمەنییەکە هەر دەمێنێت و نافەوتێت". ئومێد خۆشناو وایوت
 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.