قوباد تاڵەبانی: رێککەوتنی هەرێم و عێراق دەرەنجامی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵە
نها نیوز – هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لایەنە عێراقییەکان بە ئاشكرا باسی دەکەن کە سەرۆک بافڵ رێک هەمان رێچکەی سەرۆک مام جەلالی گرتووەتەبەر و دەیەوێت کێشەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە چارەسەر بکات.
قوباد تاڵەبانی لە كەمپەینی هەڵبژاردنی یەكێتیی لە كەسنەزان، تێدەگەین کە لە رووی سیاسییەوە ناتوانن دانی پێدابنێن، بەڵام هەر هەموو لایەنەکان دەزانن ئەو لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە بۆ ناردنی موچە، دەرەنجامی هەوڵ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵە لە بەغدا.
وتیشی "یەکێتی و سەرۆک بافڵ لە سێ ساڵی رابردوودا زۆر هەنگاوی گەورەیان ناوە و متمانە و زەمینەی باشیان رەخساندووە بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان، هەربۆیە لەم هەڵبژاردنەدا زۆر گرنگە پێگەی یەکێتی بەهێزتر بکرێت تا بە دەستێکی پڕو هێزێکی زیاترەوە هەنگاوبنێین بەرەو رێککەوتنی کۆتایی."
|