بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی، وەڵامی هێمن هەورامی دایەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێری بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی وتەکانی هێمن هەورامی دایەوە و رایگەیاند قسەکانی نوکتەی سییاسین و حسابی لەسەر نییە ودەشڵێت "تەنیا بۆ خۆشی گوێی لە دەگرین".
بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێری بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لە وەڵامێکدا بۆ قسەکانی هێمن هەورامی رایگەیاند، هێمن هەورامی دەیەوێت بەو قسانە تەنها دڵی خۆی خۆش بکات، ئەگینا خۆی باش دەزانێت، کە هیچ کەسێک نەک بڕوا بەقسەکانی ناکات، بەڵکو هاوشێوەی قسەکانی دیکەی تەنها وەکو نوکتەی سیاسی گوێی لێ دەگرن و پاشان بۆ ناو ئەرشیفی نوکتە سیاسییەکان هەڵدەگیرێت.
لە راگەیاندنەکە دا هاتووە بۆ ئێمەش دەرفەتێکە کە لە رێگەی نوکتە تازەکەیەوە جارێکی دیکە گوێبیستی نوکتەکەی پێشوی بین، کاتێک لەسەر شاشەی کەناڵێکی ئاسمانییەوە دەستی بۆ وڵاتە ئیقلیمییەکان رادەکێشا و هەڕەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەگەر هێزەکانی وڵاتانی ئیقلیمی یەک بست، تەنها یەک بست بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە سەریان پان دەکەینەوە، بۆیە خەڵکی کوردستان راهاتوون لەگەڵ هەڕەشە ناجددی و نوکتە سیاسییەکانی هێمن هەورامی لەبەر ئەوە پێویست ناکات وەڵامی ئەو جۆرە قسانە بدەینەوە، کەبەلای ئێمەوە هیچ حسابێکی لەسەر نییەو تەنها بۆ خۆشی گوێی لێ دەگرین.
|