هۆکاری نەناردنی مووچە ئاشکرا کرا
نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کاتی ناردنی مووچەی مانگی 8 لە لایەن بەغداوە ئاشکرای کرد، بە هۆی کێشەی نەختینە داوایان کردوە دەرفەتیان پێ بدەین.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتیی رایگەیاندووە، دابینکردنی موچەی فەرمانبەران کاری لە پێشینەی حکومەتە، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەن کە 120 ملیار دینار دابین بکەن و بینێرنە بەغداد، بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەکی ناوخۆیی رێگر نەبێت لە جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە و موچەی فەرمانبەران نەفەوتێت.
سەبارەت بە چارەنووسی موچەی مانگەکانی داهاتوو، وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی فیدراڵ داوای کەمێک کاتی کردووە بۆ دابینکردنی نەختینەی پێویست و پێیان راگەیاندوین کەمێک دەرفەتمان پێ بدەن، کێشەکە قورس نییە و بە زوویی چارەسەر دەکرێت.
|