کوردستان

لە ئەمرۆوە دەست بە دابەشکردنی پارەی جوتیاران دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی ئەو پارەیە دەکرێت کە بەغدا وەک شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی کوردستان ناردوویەتی.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕی 15 ملیار و 500 ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران بۆساڵی 2025 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی.
ڕوونیشیکردەوە کە شەش ملیار دینار بۆ جوتیارانی سلێمانی، پێنج ملیار دینار بۆ هەولێر و چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناریش بۆ دهۆک.

لەمڕۆوە لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت و هەفتەی داهاتووش لە سلێمانی و دهۆک دەست پێدەکات.

وەزارەتی بازرگانی ڕاشیگەیاند، بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بۆ ئەو جوتیارانەی لە یەک تۆن هەتا پەنجا تۆنیان لێ وەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان ڕادەست کردووە وەریدەگرن.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.