کوردستان

پلەبەرزکردنەوە جێبەجێکرا و نزیکەی نۆ هەزار کەسی گرتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

وێڕای ئەوەی وەزیری پێشمەرگ پیرۆزبایی ئاڕاستەی کارمەندان و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، وەزارەتەکەی پلەبەرزکردنەوەی نۆ هەزار پێشمەرگەی راگەیاند. 

وەزارەتی پێشمەرگە لە پێگەی فەرمی خۆی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "بەبۆنەی پلە بەرزکردنەوەیان، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە (8721) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات، کە لەخشتەی ئەیلولی ساڵی 2025  پلەکانیان بەرزکرایەوە".

لەوبارەیەوە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە راگەیاندراوەکەدا وتویەتی "دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، ئەولەوییەتی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و  وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازییە".

 شۆڕش ئیسماعیل ئاشکراشیکرد "هەموو هەوڵەکانیشمان لەم پێناوەدا بەردەوامە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شایستەبوونی پلەکانیان لە وادەی یاسایی و کارگێڕی خۆیدا بەرزبکرێتەوە".

وەزیری پێشمەرگە داواش دەکات، لەبەرامبەر بەرزکردنەوەی شایستەی پلەکانیان، دەبێت پێشمەرگە وەک هەمیشە لەئەرکی پاراستنی خاک و سنوور و خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەمی بەردەوامبن.

3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.