قوباد تاڵەبانی: یەکێتی لە دوای 2003ەوە زیاتر لە هەر لایەنی دیکە بەرگریکاری مافەکانی خەڵکی کوردستان بووە
نهانیوز-هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیاند"بژاردەی دروست بۆ دەنگدەر لە هەر هەڵبژاردنێکدا، دەنگدانە بە لایەنێک، کە بەهێز و کاریگەر و حیساب بۆکراو بێت و داواکارییەکانی خەڵکی پێ جێبەجێ بکرێت و بە کردار سەلماندبێتی کە هەوڵی بۆ داوە، ئەمەش تەنیا بە یەکێتی دەکرێت".
پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەم قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی 6ی ئازادیی هەولێر رایگەیاند" بژاردەی دروست بۆ دەنگدەر لە هەر هەڵبژاردنێکدا، دەنگدانە بە لایەنێک کە بەهێز و کاریگەر و حیساب بۆکراو بێت، لە بڕیارە گرنگ و چارەنووسسازەکاندا رۆڵی کاریگەر و یەکلاکەرەوە ببینێت، بەشێکی گرنگی ویست و داواکارییەکانی خەڵکی پێ جێبەجێ بکرێت و بە کردار سەلماندبێتی کە هەوڵی بۆ داوە و هەوڵی زیاتریشی بۆ دەدات، ئەمەش تەنیا بە یەکێتی دەکرێت".
لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا قەباد تاڵەبانی دەشڵێت"یەکێتی لە دوای 2003ەوە زیاتر لە هەر لایەنی دیکە بەرگریکار و دابینکەری مافەکانی خەڵکی کوردستان بووە لە بەغداد، لە ئێستاشدا تەنها یەکێتییە بەپێی سەنگ و پێگە و ئەزموونە دەوڵەمەندەکەیەوە دەتوانێت مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداد بپارێزێت".
|