لە هەولێر خۆپیشاندان دەستی پێکرد و رێگای دوو شار داخرا
نهانیوز-هەواڵەکان
خۆپیشاندان ونارەزایی دەستیپێکرد ولەسەر ڕێگای سەرەکی دهۆک - هەولێر لە شارەدێى کەڵەکچی، شۆفێرانی بارهەڵگر و تانکەر گردبوونەوە و ڕێگای هاتوچۆیان داخست، دەڵێن "ژمارەیەک کۆمپانیا گواستنەوەی نەوتیان قۆرخکردووە".
وەک ناڕەزایەتییەک شۆفێرەکان تایەیان سووتاند و تەنیا ڕێگەیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتدا تێپەڕن و ڕێگرییان لە تێپەڕبوونى بارهەڵگرە بازرگانییەکان کرد.
شۆفێرانی بارهەڵگر و ئاماژەیان بەوەکرد، لە مانگێکدا تەنیا یەکجار یان دووجار دەتوانن نەوتی خام لە ناوچە سنوورییەکانەوە بگوازنەوە بۆ هەولێر و بەگوتەی خۆیان ئەوەش بەشى بژێوییان ناکات و داواکارن بارەکانیان زیاتر ببێت و ئەو کێشەیەیان چارەسەر بێت.
شۆفێرانی بارهەڵگر، داواشیان لە حکومەت بێتەسەرهێڵ، چونکە بە وتەى ئەوان "جیاوازی دەکرێت لە گواستنەوەی بارەکان بەوپێیەی ژمارەیەک کۆمپانیا قۆرخکارییان کردووە لە گواستنەوەی نەوتی خام لە ناوچەکانی سحێلا و عەلیوكا و دێرەبون بۆ هەولێر".
|