كۆمپانیاى داناغاز دەستکەوتێکی مێژوویی ئاشکرا کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
كۆمپانیاى داناغاز لهبارهى كارهباى 24 كاتژمێریهوه هەواڵێکی دڵخۆشکەری ئاشکرا کرد ورایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای هیلال ئۆیل، توانیویانە پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەهەرێم بەر لەوادەی خۆی تەواوبکەنو بەمشێوەیەش بەرهەمهێنانی غاز لەهەرێم بەڕێژەی 50٪ زیادیکردو، بەمەش دەستپێشخەریی حکومەتی هەرێم بەناوی پرۆژەی ڕوناکی" بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بەهێزدەکات.
ئهمڕۆ چوارشهممه کۆمپانیای داناغازی ئیماراتی ڕایگەیاند، "لەهەنگاوێکی گرنگدا بۆ بەهێزکردنی سێکتەری وزە لەعێراقو هەرێمی کوردستان، داناغاز وەک گەورەترین کۆمپانیای تایبەتی غازی سروشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهاوبەشی لەگەڵ نەوتی هیلال، کە یەکەم کۆمپانیای تایبەت لەبواری گەڕانو بەرهەمهێنانی نەوتو غاز لەناوچەکەیە، دەستپێکردنی فرۆشتنی غازی سروشتی لەپڕۆژەی فراوانکردنی "کۆرمۆر250" لەکێڵگەی کۆرمۆری هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
داناغاز جەختیشیکردوەتەوە، "ئەم پڕۆژەیە هەشت مانگ پێش وادەی دیاریکراوی تەواوکرا، کە بەڵگەی پابەندبونی تواناكانمانه لهجێبەجێکردندا".
داناغازدا دهڵێت، "ئەم فراوانکردنە ڕۆڵی دەبێت لەبەهێزکردنی تواناکانی بەرهەمهێنانی وزەو پشتگیریکردنی گەشەی پیشەسازیی لەهەرێم، بەمەش دەستپێشخەریی حکومەتی هەرێم بەناوی "پرۆژەی ڕوناکی" بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بەهێزدەکات، هاوکات دابینکردنی وزە بۆ سهرجهم ناوچەکانی عێراقیش باشتر دەکات".
|