کوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  لەبارەی پرسی مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بارودۆخى دارایی هەرێمى کوردستان دەکات.

سبەینێ  چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە و بەگوێرەی کارنامەى کۆبوونەوەکە یەک تەوەر تاوتوێ دەکرێت و باسى مووچەى مانگەکانى ئەمساڵ دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا، دەرئەنجامى پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنى بارودۆخى دارایی هەرێمى کوردستان لەلایەن وەزارەتى دارایی و ئابوورییەوە دەخرێتەڕوو و لەو نێوەندەشدا بەدواداچوونى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ هەنگاوەکانى خەرجکردنى مووچەى مانگەکانى ساڵى 2025 تاوتوێ دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەى لێکتێگەیشتنى هەولێر و بەغداد، کە لە 17ى تەمموز پەسەندکرا، تاوەکو یەکلاکردنەوەى پرسى داهاتى نانەوتى، مانگانە هەرێمى کوردستان 120 ملیار دینار بەکاش بۆ بەغداد دەنێرێت.

 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.