سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بارەی هەرێمەوە پەیامێکی ئاراستە کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم رایگەیاند، دوای ڕێککەوتنی ناردنە دەرەوەی نەوت، پەیوەندیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر ڕۆیشتووە .وتیشی " هەرێم زیاتر لەوەی دەستوور ڕێگەیداوە، سەربەخۆیانە کاردەکات و ناگەڕێتەوە بۆ ناوەند".
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆشنبیر و کەسایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکردووە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر ڕۆیشتووە.
سودانی هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا سیاسیی نییە وکێشەکە ئیدارییە.
وتیشی "حکومەتی هەرێم زیاتر لەوەی دەستوور ڕێگەیداوە، سەربەخۆیانە کاردەکات و ناگەڕێتەوە بۆ ناوەند، تەنانەت لە پرسە سیادییەکانی وەکو نەوتیش دا کە دەسەڵاتی ڕەهای حکومەتی ناوەندە."
سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە و ئەگەری پەککەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرچاوەکە وتی: تا ئێستا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، بەڵام هەموو لایەنە عێراقییەکان ترسیان لەوەیە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە چی ڕوودەدات، ئایا هێرش دەکرێتە سەر ئێران یاخود نە، ئەمە پرسێکە و لای لایەنە عێراقییەکانیش جێی گومانە.
|