کوردستان

میکانیزمی تێکەڵبوونەوەی هەسەدە لەناو سوپای سوریا ئاشکرا بوو

نهانیوز-هەواڵەکان

هاوسەرۆکی شاندی دانوستاندکاری هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سووریا ڕایدەگەیێنێت،  "هەسەدە" لە سێ فەیلەقی سەربازی دا تێکەڵ بە سوپای سوریا دەبێتەوە، دەشڵێت "دامەزراوەی سەربازی دەکاتە لایەنێکی نیشتمانی کە خزمەتی هەموو سوورییەکان دەکات، دوور لە دابەشبوونە تائیفی و نەتەوەییەکان".

سێشەممە 14ی تشرینی یەکەم فەوزە یوسف هاوسەرۆکی شاندی دانوستاندکاری هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سووریا  لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (ئەجەنسا وەڵات)ی تورکی، ڕوونی کردەوە کە کۆبوونەوەکانی دوایی لە دیمەشق لەنێوان لیژنەی "هەسەدە" و بەرپرسانی سوپای سووریا، باسیان لە داهاتووی پەیوەندی نێوان هەردوولا و میکانیزمی یەکخستنی هێزەکان لەناو دامەزراوەی سەربازی سووریادا کردووە.

 دەشڵێت" گفتوگۆکان بریتین بوون لە یەکخستنی "هەسەدە" لە سێ فەیلەقی سەربازی، جگە لە تاوتوێ کردنی هاوکاری لە بواری ئاسایشی ناوخۆ بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری".

سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان "ئیدارەی خۆسەر" و دیمەشق، یوسف ئاماژەی بەوەدا کە "زۆرێک لە خاڵەکان هێشتا جێبەجێ نەکراون، بەڵام هیوادارین پرۆسەکە بەردەوام بێت". جەختی لەوە کردەوە سەقامگیریی سیاسی و ئابووری لە سووریادا بەبێ چارەسەرێکی دیموکراسی دادپەروەرانە بەدی نایەت و وتیشی: "هێورکردنەوە مەرجێکی سەرەکییە بۆ هەر پرۆژەیەکی ئابووری یان ئاوەدانکردنەوە، ئەمەش تەنیا لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی نیشتمانی گشتگیرەوە دەکرێت."

 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.