ئەنجامی زانکۆ لاین راگەیەندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامی زانكۆ لاینی راگەیاند.
ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەمیانی راگەیاندنی ئەنجامی زانكۆلاین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وتی "لە (97%) قوتابیان خوێندكاران وەرگیراون".
وتیشی "(15) هەزار كورسیمان لە دەرەوەی پلان وەرگرتووە. هەروەها توانای زانكۆكانمان تەنها وەرگرتنی (30) هەزار خوێندكارە".
ئارام محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، وەرگرتنی ئەو ژمارە زۆرە بۆ ئەوەیە قوتابیان و خوێندكاران لە خوێندن و دەرفەتی بەدەستهێنانی بڕوانامە بێبەش نەبن.
بەوتەی وەزیری خوێندنی باڵا "ستەم لە هیچ قوتاببیەك نەكراوە و دادپەروەرانە كارەكان كراون".
هەر بەوتەی ناوبراو "ئەمساڵیش لە (100%) قوتابیان و خوێندكاران لە زانكۆو پەیمانگاكان وەردەگیرێن. بەوەیش كۆی ژمارەی دەرچوانی ئەمساڵ (57980) كەسن".
باسی لەوەشکرد، كۆی وەرگیراوانی بەشەكانی وێژەی و زانستی (50862) كەسن. راشیگەیاند "نمرەی قوتابیان و بەتایبەتیش بەشی زانستی دابەزیووە".
وەک ئارام محەمەد دەڵێت "(45717) دەرچوی ئەمساڵ داواكارییان بۆ وەرگرتن پێشكەش كردووە. وە (14731) كورسی خوێندن بە بەتاڵی ماوەتەوە".
|