قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان کرد
نها نیوز – هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، خۆشەویستترین خۆشەویستەکانی یەکێتی، ئەو پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینە قارەمانانەن کە لە رۆژگارە سەختەکاندا شانازییان بۆ یەکێتی و بۆ کوردستان تۆمارکرد و بە گیان و بە روحی خۆیان بۆ سەرکەوتنی یەکێتی و کوردستان خەباتیان کرد.
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ، شەرەفمەند بووم بە دیداری هەڤاڵە دێرینەکانی کاک کۆسرەت و مامە غەفە لە سێکتەری کۆپمەڵەکان و خانەنشینانی پێشمەرگە شادبوومەوە. سەرسام بووم بە وزە و ئیرادەی بەهێز و پەرۆشی و خەمخۆرییان بۆ یەکێتی.
وتیشی "ئەم نەوەیەی ئێستای یەکێتی دەبێت وانەی نەسرەوتن بۆ سەرکەوتنی یەکێتی و کوردستان لەم ئازیزانەوە فێربین".
جەختیشی لەوە کردەوە ئەو کاندیدانەی یەکێتی کە لەم هەڵبژاردنەدا سەردەکەون، بە هەمان ورە و باوەڕی ئەوانەوە سەنگەری بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەگوازنەوە بەغدا و سەنگ و پێگەی یەکێتی و کوردستان لە بەغدا دەپارێزن.
|