کوردستان

میکانیزمی نوێ بۆ دانەوەی قەرزەکانی سەر هاوڵاتییان دادەنرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری کارەبای هەرێم ئاشکرای کرد، میکانیزمێک دادەنرێت تاوەکو کێشەی دانەوەی قەرزی سەرهاوڵاتییان چارەسەربکرێت، بەڵام نابێت دانەوەی قەرزەکان بەشێوازێک بێت کە کاریگەریی لەسەر باری دارایی هاوڵاتییان بکات.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دابەشبووە بەسەر دوو قۆناغدا، قۆناغی پێش پرۆژەی رووناکی و قۆناغی پاش پرۆژەی رووناکی، قەرزەکانی پێش پرۆژەی رووناکی زیاتر لە تریلیۆنێک و 700 ملیار دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، میکانیزمێک دادەنرێت تاوەکو کێشەی دانەوەی ئەو قەرزانە چارەسەربکرێت، بەڵام نابێت دانەوەی قەرزەکان بەشێوازێک بێت کە کاریگەریی لەسەر باری دارایی هاوڵاتییان بکات”.

5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.