کوردستان

ڕەزامەندی درا و وانەبێژانی کەرکووک دادەمەزرێن

نهانیوز-هەواڵەکان

پارێزگاری کەرکووک  بەڵێنەکەی بردە سەرو ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی  وەرگرت بۆ دامەزراندنی 2,200 وانەبێژی خۆبەخش .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری کەرکووک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، چاوی بە ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژی خۆبەخش کەوتووە و پێی ڕاگەیاندوون کە ڕەزامەندیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە بۆ ئەوەی کەیسەکەیان لە دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیراندا تاوتوێ بکرێت.

لەو بارەیەوە هێمن حەسەن، نوێنەری مامۆستایانی خۆبەخش لە کەرکووک، ڕایگەیاند، "ماوەی پێنج ساڵە بەخۆبەخشی لە ناوەندەکانی خوێندن وانە دەڵێینەوە و چاوەڕوانی بڕیاری دامەزراندنین."

ناوبراو ئاشکرای کرد کە ژمارەی گشتیی مامۆستایانی خۆبەخش لە شارەکە نزیکەی 8,000 مامۆستایە .

جێگەی باسە, لە 2 ی تشرینی یەکەمی 2025، پارێزگاری کەرکووک دەرگای دامەزراندنی بۆ 7,304 کەس بەشێوەی گرێبەست کردەوە و لینکی پێشکەشکردنی داواکارییەکەشی بڵاوکردەوە.

 
19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.